گریانی کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساتی بەخاکسپاردنی جوانەمەرگ، ڕەوەند جەبار فرمان

- 6/25/2019 11:23:00 PM 39240 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ 25-6-2019، به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبو له‌ رێوره‌سمێكی فراواندا، ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، كوڕی سەركردەی پێشوی یەكێتی (جەبار فەرمان) له‌ گردی سه‌لیم به‌گ، له‌ شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.

لەو مەراسیمەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ئامادەبو، وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، كۆسرەت رەسوڵ بۆ مەرگی جوانە مەرگ رەوەند جەبار فرمان دەگری.

ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، له‌ ساڵی 1989 له‌ ئاواره‌یی له‌ تاراوگه‌ له‌ خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بوه‌و كوڕی سه‌ركرده‌ی پێشوی یەكێتی"جه‌بار فه‌رمانه‌"، قۆناغی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردوه‌و ده‌رچوی كۆلێجی ئه‌ندازیارییه‌ له‌ زانكۆی شتوتگارت له‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌سایه‌تییه‌كی چالاكبوه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخراوی فه‌رمان فاوه‌نده‌یشنه‌وه‌ كه‌ رێكخراوێكی مه‌ده‌نی خێرخوازییه‌ هاوكاری ئاواره‌كانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی كردوه‌، رۆژی 18-6-2019، له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆش تەرمەكەی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP