بەپەلە

خەندان وردەكاری دواین كۆبونەوەی نهێنی یەكێتی و پارتی ئاشكرا دەكات

- 6/25/2019 10:40:00 PM 53322 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژی یەكشەممە 23/6/2019، دور لە چاوی كامێراكان، شاندێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە نوێنەرایەتی مەكتەبی سیاسی چونە شاری هەولێرو لەگەڵ شاندی پارتی كۆبونەوە، بەپێی زانیارییەكانی خەندان لە كۆبونەوەكەدا بابەتی سەرەکی گفتوگۆكان یەکلایی کردنەوەی پرسی پارێزگاری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم بوە.

یەكێتی دواین بڕیاری خۆیان گەیاندوەتە پارتی، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی بە شاندەكەی یەكێتی راگەیاندوە كە پرسی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆکایەتی پارتی دەخاتەوە بەرباس

 

خەندان زانیویەتی كە یەكێتی دواین بڕیاری خۆیان گەیاندوەتە پارتی، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی بە شاندەكەی یەكێتی راگەیاندوە كە پرسی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆکایەتی پارتی دەخاتەوە بەرباس.

شاندەكەی یەكێتی بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد و شاندەكەی پارتیش بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، دواین كۆبونەوەیان لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت و پرسی پارێزگاری كەركوك ئەنجامداوە

 

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، شاندەكەی یەكێتی بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد و شاندەكەی پارتیش بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، دواین كۆبونەوەیان لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت و پرسی پارێزگاری كەركوك ئەنجامداوە.

یەكێتی لەو كۆبونەوەیەدا جارێكی دیكە مەسرور بارزانی و شاندی پارتیان ئاگاداركردوەتەوە كە بەشدارییكردنی یەکێتی بەندە بە پرسی یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك

 

خەندان لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی كە یەكێتی لەو كۆبونەوەیەدا جارێكی دیكە مەسرور بارزانی و شاندی پارتیان ئاگاداركردوەتەوە كە بەشدارییكردنی یەکێتی بەندە بە پرسی یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك، چونکە بەبێ ئەوە یەکێتی لە لایەن بنکەی جەماوەریەوە توشی لێشاوێکی ناڕەزایەتی گەورە دەبێتەوە.

پارتی دواین کاندیدێک کە ئەگەری ڕەزامەندبونی ئەو حزبەی لەسەر بێت  د.عومەر ئینجەیە ، کە مامۆستای  زانكۆی كەركوك و ئەندامی ڕێکخستنەکانی مەڵبەندی کەرکوکی یەكێتی نیشتیمانی کوردستانە

 

خەندان ئەوەشی زانیوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان دواین کاندیدێک کە ئەگەری ڕەزامەندبونی ئەو حزبەی لەسەر بێت  د.عومەر ئینجەیە ، کە مامۆستای  زانكۆی كەركوك و ئەندامی ڕێکخستنەکانی مەڵبەندی کەرکوکی یەكێتی نیشتیمانی کوردستانە.

لە ئێستادا مەسعود بارزانی بڕیاریداوە بەشێک نەبێت لەو بابەتە، بۆ ئەو مەبەستەش پرسی یەکلایی کردنەوەی پارێزگاری کەرکوک و بۆ نێچیرڤان بارزانی و پرسی پێکھێنانی حکومەتی بۆ مەسرور بارزانی بەجێھێشتوە

 

سەرچاوەكەی خەندان ئەوەشی راگەیاند، لە ئێستادا مەسعود بارزانی بڕیاریداوە بەشێک نەبێت لەو بابەتە، بۆ ئەو مەبەستەش پرسی یەکلایی کردنەوەی پارێزگاری کەرکوک و بۆ نێچیرڤان بارزانی و پرسی پێکھێنانی حکومەتی بۆ مەسرور بارزانی بەجێھێشتوە.

ئەگەر پرسی کەرکوک یەکلایی نەکرێتەوە ئەوا یەكێتی بەشداریی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ناكات و بڕیاڕی سەرکرایەتی ئەو حزبەش ئەوەیە ئەگەر پارتی بەنیازبێت بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکان بە بۆشی بەجێبھێڵێت ئەوا یەکێتی بڕیاڕیەتی کە بەشێوەیەکی ھەمیشەیی ئەو پۆستانە بە پڕنەکراوەیی بۆ پارتی بەجێبھێڵێت

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، ئەگەر پرسی کەرکوک یەکلایی نەکرێتەوە ئەوا یەكێتی بەشداریی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ناكات و بڕیاڕی سەرکرایەتی ئەو حزبەش ئەوەیە ئەگەر پارتی بەنیازبێت بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکان بە بۆشی بەجێبھێڵێت ئەوا یەکێتی بڕیاڕیەتی کە بەشێوەیەکی ھەمیشەیی ئەو پۆستانە بە پڕنەکراوەیی بۆ پارتی بەجێبھێڵێت کە ئەمەش بڕیاڕێکی قورس و سەرەتای قەیرانێکی قوڵتر دەبێت بۆ ھەرێم، چونکە دیار نیە ئایا بژاردەی دوای بەشداری نەکردنی یەکێتی چیە و دیاریش نیە لە ئەگەری دابڕانی یەکێتی لە کابینەی نۆیەم ئایا لەدۆخێکی ئاوادا پارتی و گۆڕان چۆن ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بەڕێوەدەبەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP