سعودیە ئەمیری داعش لەیەمەن دەستگیردەکات

- 6/25/2019 9:45:00 PM 4387 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هاوپەیمانی عەرەبی بۆ پشتیوانیکردنی شەرعیەتی یەمەن رایگەیاند هێزە تایبەتەکانی سعودیە ئەمیری داعشیان لەیەمەن دەستگیرکردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمرۆ سێشەمە هاوپەیمانی عەرەبی بۆ پشتیوانیکردنی شەرعیەتی رایگەیاند هێزە تایبەتەکانی سعودیە توانیویانە ئەبو ئوسامە ئەل موهاجیر ئەمیری داعش لەیەمەن  و چەندین ئەندامی دیکەی ئەو گروپە دەستگیربکەن.
دەستگیرکردنی ئەمیری داعش لەیەمەن رۆژی سێی ئەم مانگە بوە 

ئاژانسی هەواڵی سعودیەش ئاشکرایکردوە دەستگیرکردنی ئەمیری داعش لەیەمەن رۆژی سێی ئەم مانگە بوە و جگەلەو چەکدارانە، هاوکات چەک و پێداویستی سەربازی و ئامێری پەیوەندیکردن لەحەشارگەکانیاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

لەمبارەیەوە تورکی ئەل مالیکی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەب رایگەیاند دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە باڵایەی داعش پاش چاودێریکردنی وردی خانویەک بوە کە تێیدا ژمارەیەک بەرپرسی داعش هاتوچۆیان کردوە و سێ ژن و سێ منداڵیشیان لەگەڵ بوە.
ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە تەنها 10 خولەکی خایاندوە

مالیکی ئاشکراشیکردوە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە تەنها 10 خولەکی خایاندوە و توانیویانە ژن و منداڵەکانیش بپارێزن.

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP