سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

- 6/25/2019 9:36:00 PM 1855 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرھەم ساڵح دوپاتیكردەوە عێراق خواستیەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا بەرەو پێش ببات و ھاریکاری نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا بەهێز بكەن. 

ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح  لە لەندەن چاویکەت بە جێرمی ھانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.
پێویستە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ بەرقەرارکرنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا بە جۆرێک کە ببێتە مایەی بە دیھێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە

 

لە میانی دیدارێكدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بە پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھەردو وڵات کرد لە پێناو چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ بەرقەرارکرنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا بە جۆرێک کە ببێتە مایەی بە دیھێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە. 

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەربڕی لە گشت بوارەکاندا، ھاوکات ھەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو وڵاتی دوپاتکردەوە و ڕۆڵی جەمسەریی عێراقیشی سەبارەت بەقەیرانەکانی ناوچەکە بەرزنرخاند، ھەروەھا جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگی و ڕاوێژ لەنێوان ھەردو وڵاتدا کردەوە ، سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان و پێشھاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە وجیھاندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP