سەرۆك بەرهەم گەشتەكەی بەرەو شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دەستپێکرد

- 6/25/2019 3:16:00 PM 2844 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە گەشتەكەی بەرە و شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دەستپێکرد، كە چەند رۆژێك دەخایەنێت.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە گەشتەكەی بەرە و شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دەستپێکرد، كە ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وا بڕیارە سەرۆک بەرھەم دیدار و کۆبونەوە لەگەڵ ھەریەک لە شاژنی بریتانیا و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی بریتانیا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP