پەرلەمانتارێکی پێشوی کوردستان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە وەرگەڕا

- 6/25/2019 1:00:00 PM 94825 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەبو کاروان، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ حزبه‌كه‌ی‌ توشی‌ روداوی‌ هاتوچۆ بون له‌ سه‌ر رێگای‌ سماقوڵی.

عوسمان زیندانی‌، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان رایگه‌یاند، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە، له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، ئه‌بوكاروان ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌كی‌ ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ حزب تووشی‌ روداوی‌ هاتووچۆ بون.

ئاماژەی بەوەشکرد، "روداوه‌كه‌ له‌ سه‌ر رێگای‌ سماقوڵی‌ له‌نێوان شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ بوه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه‌".

عوسمان زیندانی‌ وتیشی، لە روداوەکە ئه‌بوكاروان برینداربوە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP