داوا ده‌كرێت هه‌نارده‌كردنی هێلكه‌ بۆ شاره‌كانی دیکەی عێراق رابگیردرێت

- 6/25/2019 12:02:00 PM 3815 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوا ده‌كه‌ن هه‌مواری بڕیاری رێگریكردن له‌ هاورده‌كردنی هێلكه‌ بكرێت، یاخود رێگری بكرێت له‌ هەنارده‌كردنی هێلكه‌ بۆ شاره‌كانی دیکەی عێراق.

حاجى سەفین گەردى، بڕیاردەرى لیژنەى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە په‌رله‌مانی کوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی حکومەتى عێراق بڕیاریدا هێلكه‌ هاورده‌ نه‌كرێت، نرخی هێلكه‌ به‌رزبوەته‌وه‌، هەرچەندە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەى قاچاغ هێڵکە هاورده‌ی هەرێمى کوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا نرخه‌كه‌ی هه‌ر به‌رزه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوامان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رز كردوەته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ بدرێت هێلكه‌ هاورده‌ بكرێت له‌ به‌رامبه‌ردا گومرگی له‌سه‌ر زیاد بكرێت".

بڕیاردەرى لیژنەى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رونیکردەوە، "داوامان تاوه‌كو نرخی هێلكه‌ داده‌به‌زێت رێگه‌ نه‌درێت هێلكه‌ هه‌نارده‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بكرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP