سەركردەیەكی داعش لە كەركوك دەستگیردەكرێت

- 6/24/2019 11:09:00 PM 3600 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، هێزە ئەمنیەكان توانیویانە سەركردەیەكی داعش لە ناوەڕاستی شاری كەركوك دەستگیربكەن.

بەپێی بەیاننامەیەكی هێزە ئەمنیەكانی كەركوك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، دوای بەدواداچونێكی مەیدانی، هێزەكانی نەهێشتنی تاوان لە شاری كەركوك، دوای دەركردنی فەرمانی گرتن بۆ یەكێك لە سەركردەكانی داعش لە شاری كەركوك، توانیان ئەو سەركردەیەی داعش دەستگیربكەن.

هەر بەپێی نوسراوەكە، هێزەكان توانیویانە لە ناوچەی حەی وەحدە لە ناوەڕاستی شاری كەركوك ئەو سەركردەیەی داعش دەستگیر بكەن و دەستیشیانگرتوە بەسەر كۆمەڵێك چەك و بەڵگەنامەی گرنگدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP