قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی سودمه‌ندبوانی گوندی كۆری به‌ 7 هه‌زار دۆلار نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ی پێویسته‌

- 6/24/2019 10:36:00 PM 4320 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی بانكی بێخاڵ كردوه‌ بۆ پارەداركردنی بانكی نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی ئه‌و سودمه‌ندبوانه‌ی گوندی كۆری بكرێته‌وه‌ كه‌ بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلاریان وه‌ك پێشه‌كی لێوه‌رگیرابو كه‌چی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه‌كه‌یان بۆ دروست نه‌كرا ، به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانە نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ی پێویسته‌.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نوسراوێك كه‌ ئاڕاسته‌ی بانكی بێخاڵی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕی بیست و نۆ ملیار و سه‌د و سی و شه‌ش ملیۆن دینار پارەداربكات بۆ بانكی نیشته‌جێ كردنی هه‌ولێر

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نوسراوێك كه‌ ئاڕاسته‌ی بانكی بێخاڵی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕی بیست و نۆ ملیار و سه‌د و سی و شه‌ش ملیۆن دینار پارەداربكات بۆ بانكی نیشته‌جێ كردنی هه‌ولێر بە ژماره‌ 515 له‌ بانكه‌كه‌یان، كه‌ ده‌كاته‌ بڕی بیست و چوار ملیۆن و دووسه‌د و هه‌شتا هه‌زار دۆلار، به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كرێنشینی گوندی كۆری به‌ بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلار، كه‌ ده‌كاته‌ هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك.

به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان وێنەیەك له‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاسته‌ی بانكی بێخاڵ كراوه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێریش نێردراوه‌

 

به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان وێنەیەك له‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاسته‌ی بانكی بێخاڵ كراوه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێریش نێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ئه‌و قه‌ره‌بوه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ بۆ بانكی نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر بنرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ناردنه‌ی دۆسیه‌كان و وردبینی كردنیان نزیكه‌ی سێ هه‌قته‌ی پێویسته‌ ، دواتر ده‌ستده‌كرێت به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان .



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP