بەلجیکا؛ پیاوێک بە تۆمەتی هێرشکردن بۆسەر بالیۆزخانەی ئەمریکا دەستگیرکرا

- 6/24/2019 10:14:00 PM 944 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی برۆکسلی پایەتختی بەلجیکا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە "هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر بالێۆزخانەی ئەمریکا لەو شارە".

پۆلیسی برۆکسل رایگەیاند" تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە هێرشی تیرۆستی بکاتە سەر بالیۆزخانەکە و ئامرازی تیرۆرستی پێبوە".

ئاماژە بەوەشدراوە، پیاوەکە تەمەنی 40 ساڵانە، بەهۆی ئەوەی گومانی تیرۆرستیی لێکراوە و بە دەروبەری باڵەخانەی بالیۆزخانەکەدا بۆ ماوەیەکی زر هاتوچۆی کردوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.

بالیۆزخانەی ئەمریکا لە برۆکسل، رەتیکردوەتەوە لێدوان لەسەر روداوەکە بدات، لایخۆشیەوە تۆمەتبارەکە تۆمەتەکە رەتدەکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP