"پلەی سێهەمی بەدەستهێنا"
سۆزیار، لەبارەی بانگهێشتنەكردنی بۆ خەندان دەدوێت

- 6/24/2019 10:11:00 PM 26642 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی خوێندكارە پێشەنگەكان و سۆزیار عومەر

خەندان-

سۆزیار عومەر مەحمود، یەكێكە لەو خوێندكارانەی كە ئەمساڵ قۆناغی 12ی بنەڕەتی بەشی زانستی تەواوكرد و كۆنمرەی هاوشێوەی ئەو خوێندكارە پێشەنگانە بو كە دوێنێ لەسەر ئاستی هەرێم وەك پلەی سێیەم ناویانهێنرا.

دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە هۆتێل دیده‌مانی شاری هه‌ولێر، بە ئامادەبونی دەزگاكانی راگەیاندن و خوێندكارە یەكەمەكان و كەسوكاریان، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی 9 و 12ی بنەڕەتی و ناوی خوێندكارە پێشەنگەكانی راگەیاند.
منیش وەكو خوێندكارەكانی دیكە كە پلەی سێهەمیان لەسەر ئاستی هەرێم پێدرابو، حەزم دەكرد ناوم بخوێنرایەتەوە، چونكە منیش هاوشێوەی ئەو خوێندكارانە كۆنمرەی وانەكانم (692)ە

 

خوێندكار سۆزیار عومەر مەحمود لەو بارەیەوە بە خەندان-ی راگەیاند، "منیش وەكو خوێندكارەكانی دیكە كە پلەی سێهەمیان لەسەر ئاستی هەرێم پێدرابو، حەزم دەكرد ناوم بخوێنرایەتەوە، چونكە منیش هاوشێوەی ئەو خوێندكارانە كۆنمرەی وانەكانم (692)ە لەهەمانكاتدا ئەوانیش هەمان كۆنمرەیان هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك من بانگهێشتنەكرام بۆ هەولێرو وەك ئەو خوێندكارانە ناوم نەخوێنرایەوە".

بەپێی وێنەیەك لە كارتی سۆزیار عومەر مەحمود گەیشتۆتە خەندان، كۆی نمرەی وانەكانی 692 كە دەكاتە (98.86٪) ئەوەش هاوشێوەی خوێندكاران (دالیا هاشم عارف، ئاسیا ساڵح عەلی قادر، میە کەمال محمد، لارە ئاوات حمە ساڵح، نالی هیوا حمە سەعید، هەستی عوسمان ساڵح محمد، ژیر محمد ڕەسوڵ کەریم، فاتح رەمزی فاتح عەبدوڵڵا، سروشت زاهر عەلی کەریم، شەیدا محمد امین عبدالقادر) كە سەرجەمیان وەك پلەی سێهەم لە ئاستی هەرێم بانگهێشتكرابون و ناویان خوێندرایەوە.

سۆزیار عومەر راشیگەیاند،"بانكگردنی ئەو خوێندكارانە بۆ هەولێر و بڵاوكردنەوەی ناوەكانیان هاندانە بۆیان و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە ژیاندا هەوڵ بدەن و دڵخۆشبن بە ماندوبونیان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP