هەواڵی ئەمڕۆ

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی: نرخی هێلکە دابەزیوە

- 6/24/2019 7:55:00 PM 9478 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری بەڕێوبەری کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی هێلکە بەرەو نزمبونەوە دەچێت، دەشڵێت "١٢ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە کوردستان هەیە".
 
ڕزگار حەمەخدر،  جێگری بەڕێوبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە خەندان-ی ڕاگەیاند: لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیارێک و دوسەد ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام بۆ پڕکردنەوەی پێویستی خەڵکی هەرێم پێویستمان بە 850 ملیۆن هێلکەیە، وتیشی، لە هەولێر و دهۆک هێلکەی خواردن بەرهەم دەهێندرێت بەڵام هەندێک لەو پڕۆژانە بەهۆی قەیرانی مادی و نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی هێنانی هێلکە لەلایەن عێراقەوە ڕێگەیان پێنادرێت و ناتوانن لە وڵاتانی دراوسێەوە هێلکە هاوردەی کوردستان بکەن .

ناوبراو ڕونیشیدەکاتەوە، لە ئێستادا پڕۆژە ناوخۆییەکان ناتوانن پێویستی ناوخۆ پڕبکەنەوە، هەروەها کۆمپانیاکانیش بەهۆی یاساغکردنی هاوردەکردنی هێلکە لە دەرەوەی ولات بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانن هێلکە هاوردە بکەن.

وتیشی" لە ئێستادا نرخی تەبەقێک هێلکە 5 هەزار دینارە لە سلێمانی وە پێشبینی ناکەم بەرزبونەوە بەخۆوە ببینێت بەو پێیەی ئێستا کەشوهەوا گەرمە و وەرزی خواردنی هێلکە نیە بەراورد بە وەرزە ساردەکان".

جێگری بەڕێوبەری کشتوکاڵی سلێمانی دەشڵێت، لە ئێستادا بڕی پێویست هێلکە لە بازارەکاندا نیە و دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆ دوبارە بەرهەمهێنانەوەی هێلکە لەڕێگەی خستنەوەگەڕی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لەهەردو پارێزگای هەولێر و دهۆک.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP