بە ئۆتۆمبێلەوە دەچێتە ناو بینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی هەولێر
بە ڤیدیۆ..فەرهاد پیرباڵ پشتگیری کچە باڵاپۆشەکە دەکات

- 6/24/2019 7:13:00 PM 212287 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەگرتە ڤیدۆییەکدا لە شاری هەولێر فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ وەک پشتگیریەک بۆ کچە باڵاپۆشەکە بە ئوتومبێلە تایبەتەکەی، خۆی دەکات بەناو بینای بەڕێوبەرێتی گشتی پەروەردەی هەولێردا

لەگرتە ڤیدۆییەکدا دەڵێت" چاوەرێی وەزیری پەروەردە دەکەم... هەرگیز لێی خۆش نابم".

بڵاوبونەوەی هەواڵی بردنە دواوەی کچە خوێندکارێک،  کە لە ریزبەندی ١٠ یەکەمەکەی هەرێمی کوردستان بو لەسەر ئاستی پۆلی دوانزە، کە گوایە" بەهۆی ئەوەی نیقاب بوە"، دەنگدانەوە و نارەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

سەبارەت بەو روداوە، لیژنەى ڕێکخستنى مەراسیمى ڕاگەیاندنى ئەنجامى ئەزمونە گشتییەکان رایگەیاند، بردنەدواوەى قوتابییەکە هیچ پەیوەندى بە باڵاپۆشییەکەیەوە نەبوە، بەڵکو لە ڕێکخستنى یەکەم و دوەم و سێیەمەکانى ئاستى هەرێم و لە چوارچێوەى ڕیزبەندى، داوا لە سێیەمەکان کراوە بچنە پشتەوە و دوەمەکان لە ڕێزى دوەم و یەکەمەکانیش لە پێشەوە بوەستن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP