روسیا: روبەروی ئەو سزایانە دەبینەوە کەئەمریکا بەسەر ئێراندا دەیانسەپێنێت

- 6/24/2019 4:28:00 PM 5956 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند روبەروی ئەو سزا نوێیانە دەبنەوە کە ئەمریکا بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەیانسەپێنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەمە سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەوەڵامی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی روبەروی هەر سزایەتیک نوێ دەبێتەوە کە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێنرێت.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی روسی هەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتەوە، بەڵام ئاماژەی بەمیکانیزم و هەنگاوەکانی روبەروبونەوەی ئەو سزایانەی دیارینەکردوە.
سەپاندنی سزای نوێ گرژییەکان ئاڵۆزتردەکات

ئاژانسەکە لەزاری وەزیری دەرەوەی روسیاوە بڵاویکردۆتەوە کە سەپاندنی سزای نوێ گرژییەکان ئاڵۆزتردەکات، ئەمریکا پێویستە بەڕێگای دیالۆڤ کێشەکان چارەسەربکات.

لای خۆشیەوە دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملن رایگەیاندوە سزانوێیەکانی سەر ئێران هەنگاوی نایاساین.

پێسکۆڤ رەتیکردەوە هەنگاوەکانی وڵاتەکەی دژی سزاکانی ئەمریکا ئاشکرابکات، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەو سزایانە مایەی قبوڵکردن نین.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP