پێشوازیەكی تایبەت و بێوێنە
دوبەی دامەزرێنەری تویتەر شۆك دەكات

- 6/24/2019 3:54:00 PM 17978 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیمارات، دامەزرێنەری كۆمپانیای تویتەر-ی توشی شۆك كرد، دوای ئەوەی لەكاتی چونی بۆ ئەو وڵاتە و پاش ئەوەی مۆری هاتنەژورەوەیان لە پاسپۆرتەكەی داوە، وێنەیەكی تایبەت بە كۆمپانیاكەیان بە تەنیشت مۆری هاتنەژورەوەكە لكاندوە.

جاك دروس، دامەزرێنەری كۆمپانیای تویتەر، دوای گەیشتنی بە شاری دوبەی لە ئیمارات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی پاسپۆرتەكەی خۆی بڵاوكردوەتەوە كە لەناویدا وێنەی باڵندە بەناوبانگەكەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر-ی لەسەرە.

لە كاتی مۆركردنی پاسپۆرتەكەی دروس لە دوبەی، ئەو وێنە بچوكە بە سیمبۆلی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و پەیامێكی پێشوزای كورت لە تەنیشت مۆرەكەدا لكێنراوە، بەو لاپەڕەی پاسپۆرتەكەیەوە.

لە تەنیشت باڵندە شینەكەی تویتەردا نوسراوە "بەخێربێێت جاك" و لە بەشی خوارەوەشدا ناوی دوبەی نوسراوە، هاوكات مۆری چونەژورەوەكە رێكەوتی ئەمرۆ دوشەممە 24ی حوزەیرانی ساڵی 2019 ی لەسەرە.

دروسی دەستبەجێ وێنەكەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویەتەر بڵاوكردوەتەوە و لە تویتەكەیدا بە زمانی عەرەبی نوسیویەتی "سڵاو دوبەی"، لە تەنیشتیدا هاشتاگی Tweep Tourی بەكارهێناوە.

ئەو سەردانەی دروسی بۆ دوبەی لە چوارچێوەی گەشتێكیدایە بە ناوی Tweep Tour، كە تایبەتە بە سەردانیكردنی نوسینگە سەرەكیەكانی كۆمپانیاكەی لە جیهاندا، پێشتریش لە چواچێوەی ئەو گەشتەیدا سەردانی شارەكانی پاریس و دەبلین و هامبورگ-ی كردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP