عەدنان كەریم زنجیرەیەک كۆنسێرت لە هەرێمی کوردستان ساز دەكات

- 6/24/2019 11:19:00 AM 1788 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هونەرمەند عەدنان كەریم، زنجیرە كۆنسێرتێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ساز دەكات و دەستپێكەكەش لە شاری هەولێر دەبێت.

عەبدولغەفار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كۆنسێرتی عەدنان كەریم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەو كۆنسێرتە لەلایەن كەرتی تایبەت بەڕێوە دەچێت، رۆژی 12ی تەموز كۆنسێرتەكە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر سازدەكرێت و گروپی هونەری (مەحوی) لەگەڵ عەدنان كەریم بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بلیتی كۆنسێرتەكە لە 30 هەزار تا 60 هەزار دینارە و تائێستاش بەریكلامێكی كەم، بەشێك لە بلیتەكان فرۆشراون، بۆیە ئەگەر زانییان بلیتی رۆژی یەكەم زوو تەواو دەبێت، ئەوا كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

عەبدولغەفار رونیکردەوە، پلانی عەدنان كەریم ئەوەیە لە شارەكانی (سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و سۆران) یش كۆنسێرت ئەنجام بدات، بەڵام رەنگە  ئەو كۆنسێرتانەی دیكە بكەونە وەرزی پاییز.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP