ئێران رەتیدەكاتەوە رێژەی هەناردەكردنی نەوت كەمبوبێتەوە

- 6/24/2019 11:10:00 AM 2107 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری نەوتی ئێران ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی رەتكردەوە، كە رایانگەیاندبو لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا رێژەی هەناردەكردنی نەوتی ئێران كەمتر بوەتەوە.

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسەكانی راگەیاندن لە وڵاتەكەی رەتیكردەوە لە چەند رۆژی رابردودا رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە ئێران كەمیكردبێت.

زەنگەنە لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، "ئەو هەواڵانە بە تەواوی نادروستە و راست نیە".

سەبارەت بە ئاماری هەناردەكردنی نەوتی ئێران لە چوارچێوەی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا، وەزیی نەوتی ئێران هیچ ئامارێكی نەخستە بەردەست و رایگەیاند، "لە بەرژوەندی ئێمە نیە ئامارەكان رابگەیەنین".

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP