دوای دو هه‌فته‌ چاودێری، تیمساحه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌یان کوشت

- 6/23/2019 10:08:00 AM 43320 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سه‌ر رێگای خێرای شاری تالاهاسی ویلایه‌تی فلۆریدا- ئه‌مریكا، لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگر له‌ تیمساحێك ده‌دات، بێئه‌وه‌ی لۆرییه‌كه‌ هیچ زیانێكی پێبگات.

تیمساحه‌كه‌ 215 كیلۆ بوە و درێژییه‌كه‌ی 12 پێیه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی سێ مه‌تر 50 سانتیمەتر، له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنه‌كه‌دا سه‌ری تیمساحه‌كه‌ زیانێكی زۆری پێگه‌یشتوه‌، دوای بینینی پزیشكانی ڤێنێرنه‌ری و دو هه‌فته‌ چاره‌سه‌ركردن و چاودێری بێئومێدبون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تیمساحه‌كه‌، بۆیه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌و ئازاره‌وه‌ نه‌مێنێته‌وه‌ و كوشتویانه‌. 

دوای کوشتنی تیمساحەکە پێست و هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ی به‌پاره‌ فرۆشراوه‌ و پاره‌كه‌ دراوەتە دەزگا خێرخوازییەکان.

به‌پێی پۆلیسی شاری تالاهاسی، لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ روداوه‌ كراوه‌، كه‌ شۆفێره‌كه‌ هیچ تاوانێكی نه‌بوه‌ چونكه‌ رێگاكه‌ رێگایه‌كی خێرای نێوان دو شاره‌و خێرایی له‌وێدا 55 میله‌ له‌کاتژمێرێکدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP