ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئاسمانی بۆ ئێران دەرکرد

- 6/22/2019 3:14:00 PM 47450 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمریکا (FAA) فەرمانێکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم هێڵەکانی گواستنەوەی ئەمریکا کردوە، بۆ ئەوەی بە ئاسمانی ئێران و گەروی هورمزدا هاتوچۆ نەکەن.
بەپێی هەوالێکی ئەل عەرەبیە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمریکا (FAA) فەرمانێکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم هێڵەکانی گواستنەوەی ئەمریکا کردوە، بۆ ئەوەی بە ئاسمانی ئێران و گەروی هورمزدا هاتوچۆ نەکەن.

پاش بڕیارەکەی ئەمریکا، چەندین کۆمپانیای دیکەی نێودەوڵەتی لەئێستادا هۆشیاری دەدەنە هێڵەکانیان کە خۆیان لەئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزن، لەوانە: هێڵی ئاسمانی ئیتحادی قەتەری، بەڕێوەبەرایەتی هێڵە ئاسمانیەکانی هندستان و چەندین وڵاتی دیکەش لە ئایندەدا هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.


نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP