بەپەلە

ئاگرێک لەبینایەکی پاریس کەوتەوە

- 6/22/2019 11:01:00 AM 1673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کەمێک بەرلە ئێستا لەیەکێک لەبیناکانی پاریس ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێیهەواڵێکی سکای نیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە لەباڵەخانەیەکی شەش نهۆمی لە ناوچەی ژمارە 11ی پاریسی پایتەختی فەرنسا نزیکی بەشە ناوخۆییەکان ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیە تا ئێستا لانیکەم سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکیش بەسەختی بریندارە.

بەگوتەی یەکەی ئاگرکوژێنەوەی پاریس، بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم 27 کەسی دیکەش بەسوکی بریندار بون و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت.

ئەوەش زانراوە  ئاگرەکە کاتژمێر 5 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەوتۆتەوە و پاش چوار کاتژمێر بەهەوڵی 200 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە توانراوە کۆنترۆڵبکرێت و چاوەڕێدەکرێت ژمارەی بریندارەکانیش زیاد ببێت.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP