پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند

- 6/21/2019 3:24:00 PM 2149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە دزینی مۆبایل و دزیكردن لە ماڵان راگەیاند.
توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە چەندین تاوانی دزی لەماڵان و دزینی مۆبایلیان ئەنجامداوە

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان كەوتوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،" دوای ئەوەی چەندین هاوڵاتی سكاڵایان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركردوە بەوەی کە دزییان لێكراوە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لە ڕۆژی 17ی6ی2019 چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە چەندین تاوانی دزی لەماڵان و دزینی مۆبایلیان ئەنجامداوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەش ڕوندەکاتەوە، " لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ر ، ن ، أ – ر ،م  – ح ،ر،ی و س، ت، م ) بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە"


نیشانەکردن :

#پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP