ئەنگێلا مێرکڵ دواین دیدی خۆی لەسەر دروستبونی دەوڵەتێكی كوردی دەخاتەرو

- 6/20/2019 11:15:00 PM 21722 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دژی دروستبونی دەوڵەتێكی كوردیە لە عێراق و ئەو كارە ئاشتی ناوچەكە تێكدەدات، دەشڵێت "پێویستە دادپەروەری بەرامبەر كوردەكانی ئەو وڵاتە ئەنجامبدرێت".
پێموانیە دروستبونی دەوڵەتێك بۆ كوردەكان خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە بكات

 

ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند "پێموانیە دروستبونی دەوڵەتێك بۆ كوردەكان خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە بكات"، لە وتەكانیشیدا پشتیوانی لە یەكپارچەیی خاكی عێراق كرد.

پێویستە كوردەكان لە عێراق دۆخێكی دادپەروەریان بۆ بڕەخسێندرێت

 

لە هەمانكاتدا داوایكرد، تا دەتواندرێت مافی خۆبەڕێوەبردن بدرێتە كوردی عێراق و ئاماژەی بەوەكرد"پێویستە كوردەكان لە عێراق دۆخێكی دادپەروەریان بۆ بڕەخسێندرێت".

پێشتریش حکومەتی ئەڵمانیا لەگەل هەریەك لە حكومەتەكانی بەغدا و ئەنقەرە و ئێران، دژ بە گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان وەستایەوە، كە لە 25 ی ئەیلولی ساڵی 2017 بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی دەنگی خەڵكی هەرێم سەبارەت بە جیابونەوە لە عێراق و سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP