سەرۆک کۆمار بەشداری پرسەی رەوەند جەبار فەرمان دەکات

- 6/20/2019 10:31:00 PM 45537 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د .بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری سلێمانی بەشدارییکرد لە پرسەی جوانەمەرگ رەوەند جەبار فەرمان کەبەنەخۆشیەكی کتوپڕو لەتەمەنی 30 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جوانەمەرگ کوڕی سەکردەی ناوداری كوردستان جەبار فەرمان و برای بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بو.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار، "بەهۆی ئەم کارەساتە خەمناکەوە، د بەرهەم ساڵح پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە کەسوکارو خێزانی جوانەمەرگ راگەیاندو دڵگرانی خۆی پیشاندا بە کۆچی ناوادەی یادگاری شیرینی کاک جەبار فەرمان کاکە رەوەند".

ئێوارەی رۆژی 20/6/2019 سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ماڵی سەرکردەی خوالێخۆشبو جەبار فەرمانی کرد بەبۆنەی بەشدریکردن لەخەمی لەدەستدانی جوانەمەرگ رەوەند جەبار فەرمان.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP