سۆران؛ تاقانەی سێ خوشك دەخنكێت

- 6/20/2019 9:16:00 PM 24366 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک لەناو ڕوباوی کاولۆکان خنکا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرگری شارستانی سۆران، ئێوارەی ئەمڕۆ مندالێک بەناوی (محمد جەمال عبداللە) کە دانیشتوی گەڕەكی كانی سەر بە قەزای رواندوزە، لەناو ڕوباوی کاولۆکان و خنکا.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەرو كە منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی خزم و کەسوکاریان کردوە کە خەڵکی  گوندی کاولۆکانن، بەڵام بەهۆی وێنەگرتن لەسەر ڕوبار منداڵەکە کەوتووەتە ناو ڕوبارەکەوە و لەبەر خێرایی ئاوی روبارەکە منداڵەکە خنکاوە.

بەرگری شارستانی سۆران دەشڵێت، منداڵەكە تافانەی سێ خوشكە و تەنها كوڕی ئەو خێزانەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP