پوتین: ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران كارەساتی گەورە دروستدەكات

- 6/20/2019 7:48:00 PM 3873 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی روسیا رایگەیاند، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر چالاكیەكی سەربازی دژ بە ئێران، كارەساتێكی زۆر گەورە رودەدات و كاریگەریەكی نەرێنی بەرچاو لە ناوچەكەدا دروستدەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا كە بە شێوەیەكی ساڵانە ئەنجامیدەدات و تێیدا وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە، رایگەیاند "ئەنجامدانی هەر چلاكیەكی سەربازی دژ بە ئێران دەبێتە هۆی دروستبونی ئاژاوە و كارەسات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی تێكدەچێت و دەبێتە بڵاوبونەوەی توندوتیژی و زیادبونی رێژەی پەنابەران

 

ئاماژەی بەوەشكرد "لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی تێكدەچێت و دەبێتە بڵاوبونەوەی توندوتیژی و زیادبونی رێژەی پەنابەران".

پوتین لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتی " بە بڕوای ئەو ێران بە تەواوی پابەندی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەیە"، هاوكات سەبارەت بە سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران رایگەیاند "ئەو سزایانە بێ بنەمان".

وتەكانی پوتین لەكاتێكدایە، لەمدواییانەدا گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران رۆژ لە دوای رۆژ زیاتردەبێت و بەرپرسانی باڵای هەردو وڵاتیش هۆشداری دەدەنە یەكدی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP