لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد، سێ پەرلەمانتار راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

- 6/20/2019 7:33:00 PM 12539 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێ پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نواینەرانی عێراق رایدەگەیەن،"پابەندبون بە یاسا چارەسەری مەلەفی نەوت دەکات نەک رێکەوتنی سیاسیی ژێر بەژێر"

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، هەریەك لە پەرلەمانتاران (ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمس و هۆشیار عەبدوڵا) ئەندامانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند،"‏‎ ئێمە لە هەفتەی رابردودا و لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری دەستوری و یاسایی کێشەکانی نەوت لە عیراقدا، خاڵێک کە جەختمان لێکردۆتەوە چارەسەری مەلەفی نەوت و کێشەی موچە و بودجەی هەرێمە لەرێگەی دەستور و یاساکانی عێراق،لەو چوارچێوەیەدا هانی هەرهەوڵێکی دولایەنەی هەرێم و بەغداد ئەدەین بۆ کۆتایهێنان بە کێشە و قەیرانەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستور و یاسا".
بەلامانەوە گرنگە درەنگ وەختیش بێت هەرێم پابەند بێت بە یاسایی موازەنەی 2019 ەوە

 

ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن،"بەلامانەوە گرنگە درەنگ وەختیش بێت هەرێم پابەند بێت بە یاسایی موازەنەی 2019 ەوە"

ئاماژەیان بەوەشكرد،‏‎ دوای هەوڵەکانی ئێمە لە بەدواداچون بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سەرەرای کاردانەوە نا عەقڵانیەکان و هەوڵی تەخوینکردن و دروستکردنی دەیان تۆمەت، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد ئەگەر ببێتەهۆی پابەندبون بە یاسای بودجەی 2019 و هەنگاونانیش بە ئاراستەی دروست بۆ چارەسەری یەکجاری مەلەفی نەوت لەسەر بنەمای دەستور بە ئیجابی دەزانین".

راشیانگەیاندوە، "ئەگەر سەردانەكە بۆ خۆدزینەوە بێت لە پابەندبون بەیاسای موازەنە و هەوڵ بێت بەئاراستەی رێکەوتنی ژێربەژێری سیاسیی لە سەر مەلەفی نەوت ئەوا کێشەکان نەک وەک خۆی دەهێڵێتەوە بەڵکو قوڵتریان دەکاتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP