نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی لەکۆبونەوەدان

- 6/20/2019 3:58:00 PM 1438 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەدان.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و سەرەتا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دواتر لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ساڵح کۆبوەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەدایە.

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا، بەتایبەت دۆسیەی نەوت و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP