سەرۆک بەرهەم و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەدان

- 6/20/2019 2:26:00 PM 3813 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام و لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیلێکراو دواتر بەرەو ژوری کۆبونەوەکان بەڕێکەوتن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام  لە بەغدا و لەلایەن سەرۆک بەرهەم ساڵحەوە پێشوازی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی یەکەم سەردانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئەنجامدا سەرەتا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆببێتەوە.

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا، بەتایبەت دۆسیەی نەوت و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP