هەواڵی ئەمڕۆ

عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی لە کۆبونەوەدان

- 6/20/2019 12:29:00 PM 3723 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدای پایتەخت و لە ئێستادا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەدان.

نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی ھەرێم یەکەم سەردانی بۆ بەغدا ئەنجام دا و لە ئێستاشدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەدان.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندیەکانی بەغدا و هەولێر و پرسی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆ دەکەن.

دوای کۆبونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP