نەتەوە یەكگرتوەكان: شازادەی جێنشینی سعودیە دەستی لە كوشتنی خاشقچیدا هەبوە

- 6/20/2019 12:19:00 PM 6113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و دەسەڵاتداری دیفاكتۆی یەكەمی ئەو وڵاتە دەستی لەكوشتنی خاشقچیدا هەبوە.

ئاژانسی رۆیتەرز، بەشێك لە راپۆرتەكەی ئاگنیس چاڵمارد، لێکۆڵەری جێبەکاری سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانی بڵاوكردەوە، كە تیایدا هاتوە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و دەسەڵاتداری دیفاكتۆی یەكەمی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێكی دیكەی باڵای سعودیە دەستیان لەكوشتنی خاشقچیدا هەبوە. 
ماوەی شەش مانگە بەهاوكاری حكومەتی توركیا و لایەنی پەیوەندیدار لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی خاشقچی کراوە

 

راپۆرتەكە 100 لاپەڕەیە و راپۆرتێكی لێكۆڵینەوەیی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكانە كە ماوەی شەش مانگە بەهاوكاری حكومەتی توركیا و لایەنی پەیوەندیدار لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی خاشقچی کراوە.
بەڵگەی پێویست هەیە بۆ ئاشكراكردنی كەسی دیاریكراو لە پشتی روداوەكە، كە شازادە محەمەد بن سەلمانە

 

لەراپۆرتەكە دا ئاماژە بەوەكراوە، بەڵگەی پێویست هەیە بۆ ئاشكراكردنی كەسی دیاریكراو لە پشتی روداوەكە، كە شازادە محەمەد بن سەلمانە، بەڵام هەندێك لەو بەڵگانە پێویستیان بە لێكۆڵینەوە زیاترە.

چالمارد کە سەرۆکایەتی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی نوسەر و رۆژنامەنوسی سعودی دەکات، پێشتر رایگەیاندبو، پاش گەشتەکەی سەرەتای ئەمساڵی بۆ تورکیا و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دەرکەوتوە، کە خاشقچی بەپلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە کوژراوە.

جەمال خاشقچی نوسەر و رۆژنامەنوسی سعودی لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردو لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ کوژراو تا ئێستاش تەرمەکەی نادیارە.
لێکۆڵەرەوەکان دەستیان بە وێنەیەکی ڤیدیۆیی گەیشتوە کە زانیاری وردی لەبارەی شوێن و چۆنیەتی کوشتنەکەی خاشقچی تێدایە.

لێکۆڵەرەوەکان دەستیان بە وێنەیەکی ڤیدیۆیی گەیشتوە کە زانیاری وردی لەبارەی شوێن و چۆنیەتی کوشتنەکەی خاشقچی تێدایە، لەبارەی ئاشکراکردنی شوێنی حەشاردانی پاشماوەی تەرمەکەی، چاڵمارد رایگەیاندوە، بەهاوکاری دەزگای هەواڵگری تورکی توانیویانە دەستیان بە وێنەیەکی ڤیدیۆیی بگات، کە زانیاری وردی لەبارەی شوێن و چۆنیەتی کوشتنەکەی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی ( CIA) و زۆربەی وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، محەمەد بن سەلمان، پادشای دیفاکتۆی سعودیە لە پشتی کوشتنی جەمال خاشقچیەوەیە، بەرپرسانی سعودیەش تا ئێستا رەتیدەدەنەوە دەستیان لە کوشتنی خاشقچیدا هەبێت.
لەبارەی دەنگۆی ناشەفافی لە دادگایکردنی 11 کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاشقچی، لێکۆڵەرە نێودەوڵەتییەکە رەتیکردەوە، بابەتێکی لەوجۆرە هەبێت

 

لەبارەی دەنگۆی ناشەفافی لە دادگایکردنی 11 کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاشقچی، لێکۆڵەرە نێودەوڵەتییەکە رەتیکردەوە، بابەتێکی لەوجۆرە هەبێت و داواشی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە کرد ناوی بەرگریکارانی خاشقچی ئاشکرابکات و چارەنوسی ئەو 10 دەستگیرکراوەش ئاشکرابکات کە بەتۆمەتی بەرگریکردن لە خاشقچی دەستگیری کردون.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبو، تیمی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکە هەنگاوی بەرچاویان لە ئاشکراکردنی چۆنیەتی کوشتنی خاشقچی بڕیوە و ئەنجامدەرانی ئەو کەیسە ئاشکرا دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP