"داوای ڕونکردنەوەی کردوە"
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تاران بەبێ ئاڵا پێشوازی لێکرا

- 6/19/2019 10:59:00 PM 16018 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سەردانێکی فەرمیدا چاویکەوت بەدەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەمیانی کۆبونەوەیەکیشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوەوە، بەڵام ئاڵای عێراق دانەنرابو؛ نوسینگەی بەشیر حەداد ڕونکردنەوە دەدات.

دوای کۆبونەوەی بەشیر حەداد جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاڵای عێراق دانەنرا ئەوەش نیگەرانی شاندی عێراقی لێکەوتەوە، لەو بارەیەشەوە لە ڕونکردنەوەیەکدا نوسینگەی بەشیر حەداد دەڵێت" له‌هۆڵی‌ پێشوازیكردندا ته‌نها ئاڵای‌ وڵاتی‌ ئێران دانرابوو به‌بێ‌ ئاڵای‌ عێراق".

ئەوەش خراوەتەڕو، "بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە هاوکات سه‌رۆكی‌ شاندی عێراق بو، داوای‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراق‌ له‌ تاران كردووە داوای‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران‌ بكرێت سه‌باره‌ت بەو بابه‌ته تا به‌فه‌رمی‌ وەڵام بدرێته‌وه‌".

لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت"بەپێی پرۆتۆكۆڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، له‌كاتی ڕێوڕه‌سمی‌ پێشوازیكردن لە‌ شاندێكی‌ پله‌ به‌رزتر له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه یان نزمتر،‌ ئەوا ئاڵای‌ وڵاتی‌ میوان دانانرێت، تەنها لەوکاتەی کە شاندەکە هاوتای وەزیری دەرەوە بێت".

شاندەکەی پەرلەمانی عیراق، بەسەرۆكایەتی بەشیر حەداد لەسەر داوای عەلی موتەهەری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP