بەوێنە و ڤیدیۆ..جادوگەرێک لە نمایشێکی جادویدا گیانلەدەستدەدات

- 6/19/2019 10:36:00 PM 37641 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی هندستان، تەرمی جادوگەرێکی بەناوبانگی ئەو وڵاتەیان لەناو روباری هوگلی ئەو وڵاتەدا دۆزیەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر داوای خۆی دەست و قاچیان  بەزنجیر بەستبوە و بەڵێنی دابو" زنجیرەکان بکاتەوە و بێتە دەرەوە".

چانچالی لاهیری-ی  ناوسراو بە" جادوگەر ماندراکی" ی تەمەن چل ساڵ، پێشتر چەندین جار ئەو کارەی ئەنجامداوە، بەڵام ئەمرۆ دوای 30 خولەک لە بێسەروشوێنبونی لەناو ئاوی روبارەکەدا، تیمی فریاکەوتنی دەریایی دەچنە قوڵای روبارەکە و بە خنکاوی دەریدەهێننەوە.

بەر لە ئەنجامدانی کردەوە جادوگەریەکە، ناوبراو لە گرتە ڤیدیۆییەکی خۆی تۆمار کردوە و دەڵێت" ئەگەر سەرکەوتوبوم ئەوا جادوە، ئەگەر سەرکەوتو نەبوم ئەوا تراجیدیایە".

نتيجة بحث الصور عن ‪Magician's body found after failed river escape stunt‬‏

 

نتيجة بحث الصور عن ‪Magician's body found after failed river escape stunt‬‏



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP