بەپەلە

ئەمریکا: هیچ مەرجێکمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکور نیە

- 6/19/2019 10:05:00 PM 1241 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ستیڤن بیگەن، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆریای باکور رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هیچ پێشمەرجێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکور نیە.

ئەو وتانەی بیگەن هەفتەیەک دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ وتبوی، نامەیەکی زۆر باشی لە کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکورەوە بەدەستگەشتوە، بیگەن وتیشی" بەڵێنەکانی پیۆنگیانگ بۆ دەستبەرداربونی چەکی ناوەکی، پەیوەندیەکانی نێوان واشنتن-پیۆنگیانگ گەرمتر دەکات".

پەیوەندیەکانی نێوان واشنتن-پیۆنگایانگ لە دوای کۆبونەوەی لوتکەی ترەمپ و کیم جۆنەوە چەقی بەستوە، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندیە دیپلۆماسیە هاوبەشەکانی نێوانیان گەرموگوڕی تێکەوتوەتەوە و نێردەی ئەمریکاش لە کۆریای باکور دەڵێت" بەرەوپێشچونەکانی پیۆنگیانگ سەبارەت بە چەکی ناوەکی، پێشمەرجی واشنتن نەبوە بۆ گفتوگۆ".

هەفتەیەک لەمەوبەر ترەمپ رایگەیاند، نامەیەکی زۆر باشی لە کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکورەوە بەدەستگەشتوە، زانیاری زیاتری لەبارەی ناوەرۆکی نامەکەی سەرۆکی کۆریای باکور نەدرکاند، بەڵام جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە نامەیەکی زۆر باش و دڵخۆش کەرە و لەئایندەیەکی زۆر نزیکدا هەندێک شتی ئەرێنی رودەدەن".

هەروەها راشیگەیاندبو، ئەگەر حکومەتەکەی کیم جۆن بەتەواوەتی دەستبەرداری چەکی ناوەکی ببێت ئەوە یارمەتی دەدات لە دەربازبونی قەیرانە ئابوریەکانی وڵاتەکەی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP