بۆریس جۆنسن لە مسۆگەرکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا نزیکبوەتەوە

- 6/19/2019 8:40:00 PM 2709 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا بۆریس جۆنسن پارێزگار و وەزیری پێشوتری دەسلەکارکێشاوەی ئەو وڵاتە، لەخولی سێھەمی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتەکەیدا دەنگی ١٤٣ ئەندام پەرلەمانی ناو فرکسیۆنەکەی مسۆگەر کردوە بەمەش لەچانسی سەرۆکایەتی پارتەکەی و حکومەتی بریتانیا بەتەواوەتی نزیک بوەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ 18/6/2019، خولی دوەمی دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی بریتانیا و جێگرتنەوەی تێریزامەی لەناو پارتی پارێزگاران دەستیپێکرد کە بە پرۆسەی دیاریکردنی سەرکردایەتی (تۆری) ناسراوە.

لە سەرەتادا، شەش کاندید رکابەریان دەکرد و هەر کاندیدێک کەمتر لە 33 دەنگ بەدەستبهێنێت لەناو ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی سەربە پارتی پارێزگاراندا دەکرێتە دەرەوەی رکابەرییەکە.

هەریەک لە بۆریس جۆنسن، میشیل گۆڤ، جێرمی هەنت، ساجد جاڤد، رۆری ستیوارد و دۆمینیک راب رکابەری دەکەن و پێدەچێت یەکێکیان لەم خولەدا بکرێتەدەرەوەی رکابەرییەکە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP