300 ھەزار گەشتیار چون بۆ بینینی سەرڕێژبونی بەنداوی دوکان

- 6/19/2019 7:44:00 PM 4826 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئامارێک لەسەر ڕێژەی گەشتیاران بۆ بینینی بێڵ ماوسی بەنداوی دوکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بە بونی هیچ حاڵەتێکی نەخوازاو نەکراوە لەو ماوەیەدا.

گەشتوگوزاری دوکان لە ئامارێکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە، ڕایگەیاند؛ لەماوەی پڕبونی بەنداوی دوکان کە 38 رۆژی خایاند زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناوچەکە بەمەبەستی بینینی بێڵ ماوسی بەنداوەکە، بۆ دەستکەوتنی ئامارەکەش پشت بە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری و چاودێری گەشتیاران بەستراوە.

"گەشتیاران لە تەواوی شارەکانی کوردستان و بەشێک لەشارەکانی عێراقیشەوە سەردانی بەنداوەکەیان کردوە، بۆ بینینی دیمەنی سەرڕێژبونی بێڵ ماوسەکە و لەو ماوەیەشدا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوینەداوە" گەشتوگوزاری دوکان وادەڵێت.

لەدوای ٣١ ساڵ بەنداوی دوکان گەیشتە ئاستی پڕبون و لە ئێستاشدا ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە کە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی وزەی کارەبا و بواری ئاودێری سودی لێوەردەگیرێت


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP