هەواڵی ئەمڕۆ

پسپۆرێکی ئەمریکی: فەیس بوک هەنگاو بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەلکترۆنی دەنێت

- 6/19/2019 7:23:00 PM 4182 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێنیفەر کریجل، شارەزایەکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای فەیسبوک "هەوڵدەدات ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ".

ئەو وتانەی کریجل، دوای ئەوە هات کە کۆمپانیاکە، پرۆژەیەکی نوێی ئابوری ئاشکرا کرد و رایگەیاند" دراوێکی ئەلکترۆنی تایبەت بەخۆیان دروست دەکەن، بەناوی لیبرا".

بەگوێرەی کۆمپانیاکە، بەهۆی لیبرا-وە زیاتر لە سێ تریلیۆن و نیو دۆلار دەچێتە سەر گەشەسەندنی ئابوری، هاوکات 95  ملیۆن هەلی کاری تازە دەرەخسێنێت.

لەسەدا 20 رێژەی توانایی کەڵەکەکردنی داهاتی خەڵکی زیاد دەکات، رێژەی هەژاریی لەسەدا 22  کەمدەکات، ئەوەش بەگوێرەی داتاکانی راپۆرتێکی گەڵف نیوز.

ئەو شارەزایەی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەشڵێت" بە بڕوای من مارک زەکەبێرگ، بەمە هەنگاو بەرەو بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆیی دەنێت، بەواتایەکی دیکە هەوڵی دامەزراندنی وڵاتێکی خەیاڵی-ئەلکترۆنی دەنێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP