بە وێنە.. مارێكی گەورە تیمساحێك قوتدەدات

- 6/19/2019 2:56:00 PM 31514 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وێنەگرێكی جیهانی، لەكاتێكدا بە بەلەمە بچوكەكەی  بە ناوچەیەكی كوینزلاند-دا تێپەڕیوە، مارێكی گەورەی بەدیكردوە كاتێك لە هەوڵی قوتدانی تیمساحێكدا بوە، دواتر وێنەی دیمەنەكەی گرتوە و بڵاویكردوەتەوە.

 

مارتن موڵەر، كە پیشەی فۆتۆگرافەری دەكات، لە ناوچەی شاخاوی ئیزا كە دەكەوێتە كوینزلاند سەر بەئوسترالیا، دیمەنی ساتی قوتدانی تیمساحێكی بڵاوكردوەتەوە، كە مارێكی گەورەی جۆری پایسۆن بە تەواوەتی سەرجەم تیمساحەكە قوتدەدات.


مارەكە لە جۆی "ماری زەیتون"ە، كە بە دوەم گەورەترین جۆری مار لە ئوسترالیا هەژماردەكرێت، بڵاوكردنەوەی دیمەنی قوتدانی تیمساحەكە لە لایەن ئەو مارەوە، كاردانەوەیەكی زۆری بەداوی خۆیدا هێنا.



لەكاتێكدا زۆرینەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەو كارەی مارتن-یان بە سەركێشی ناوبردوە، خۆی دەڵێت "سروشت زۆر ناوازیە، ئەو دوو بونەوەرەم زۆر خۆشدەوێت و تێشدەگەم لە پێداویستیەكان بۆ خواردن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP