"بەلایەنەکان وتراوە هەرچی زوە سیڤی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن"
ئومێد خۆشناو: مه‌سرور بارزانی سێ پێوه‌ری بۆ وه‌زیره‌كان دیاریكردوه‌

- 6/19/2019 12:55:00 PM 20451 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت ئاماده‌یی خۆیان به‌ پابه‌ندبون به‌ رێككه‌وتنه‌كانه‌وه‌ نیشانداوه‌، ده‌شڵێت "مه‌سرور بارزانی دڵسۆزی، پاكی، پسپۆڕیی بۆ لایه‌نه‌كان وه‌كو پێوه‌ر دیاریكردوه‌".
کۆبونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت زۆر باش بون

 

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە، "کۆبونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت زۆر باش بون و هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندبونی خۆیان به‌و رێككه‌وتننانه‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌رابردودا كراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پۆسته‌كانی حكومه‌ت چۆن دابه‌ش بكرێت و هه‌م رێككه‌وتنی سیاسیشن". 
به‌ لایه‌نه‌كان وتراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چی زوه‌ ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی سیڤیی كاندیده‌كانییان

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌ لایه‌نه‌كان وتراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چی زوه‌ ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی سیڤیی كاندیده‌كانییان و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی سریان كلدان ئاشوری و توركمان كۆبونه‌وه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئاماده‌كاری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی یاسایی خۆیدا كه‌ مانگێكه‌ سیڤی كاندیده‌كانییان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و مانگه‌ ته‌واو نابێت و كاری پێویست ده‌كرێت و كاره‌كان ته‌واو ده‌بێت". 
سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌ شێوازی هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان كرد كه‌ دڵسۆز و پاك بن و له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییدا بێ

 

خۆشناو ره‌تیكرده‌وه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه‌ دانرابێت بۆ لایه‌نه‌كان تا له‌و ماوه‌یه‌دا سیڤیی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و وتی، "باس له‌ دیاریكردنی كات نه‌كراوه‌، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌ شێوازی هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان كرد كه‌ دڵسۆز و پاك بن و له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییدا بێت، ئه‌گه‌ر به‌پێی پسپۆڕی وه‌زیره‌كان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانییان هه‌بن باشتره‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP