سەرۆک بەرهەم لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە ئەمیری کوەیت کرد

- 6/19/2019 12:36:00 PM 4541 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیکرد لە شێخ سەباح جابر ئەحمەد سەباح، ئەمیری دەوڵەتی کوەیت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی پێشوازییەکی فەرمیدا مارشی نیشتمانی عێراق و کوەیت لێدرا، پاشان سەرۆک بەرھەم و شێخ سەباح، پاسەوانی سەرۆکایەتیان پشکنی، دواتر بەکەژاوەیەکی فەرمی بەرەو کۆشکی سەلام بەرێکەوتن. 

چاوەروان دەکرێت سەرۆک کۆمار و ئەمیری کوەیت بەئامادەبونی ھەر دو شاندی عێراق و کوەیت  کۆبونەوە و گفتوگۆ ئەنجام بدەن، سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و بەشداری کوەیت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەردو وڵات کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردو گەلی دۆست بکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP