هەواڵی ئەمڕۆ

بۆریس جۆنسن: ئەگەر بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا نەكشێتەوە بە سەختی باجەكەی دەدات

- 6/19/2019 10:21:00 AM 1815 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەكێك لە بەهێزترین كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، ئەگەر لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمدا وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا نەكشێتەوە، بە سەختی باجی ئەو هەڵوێستەی دەدات.

لەمیانی دیبەیتێكی تەلەفزیۆنیدا كە لەنێوان چوار كاندیدی پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا ئەنجامدرا، دوێنێ سێشەممە بۆریس جۆنسن، كە بەهێزترین كاندیدە بۆ ئەو پۆستە وتی "ئەگەر لە رێكەوتی 31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا نەكشێتەوە، بە سەختی باجەكەی دەدات".

ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە لە 31ی تشرینی یەكەمدا لە یەكێتیەكە بچینە دەرەوە، ئەگەر ئەو كارە ئەنجامنەدەین، روبەڕوی كارەساتێكی گەورە دەبنیەوە و حكومەت بە شێوەیەكی زۆر نەرێنی متمانەی سیاسی خۆی لای خەڵكی وڵاتەكەی لەدەستدەدات".

بۆریس جۆنسن، پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لە یەكەمین و دوەمین خولی دەنگدان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بۆ ئەو وڵاتە بە زۆرینەی دەنگ براوەبو، هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، شارەزایان رایانگەیاند جۆنسن بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە و سەرجەم پێشبینیەكان ئاماژە بە سەركەوتنی ئەو دەكەن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP