هەواڵی ئەمڕۆ

ئێران: ئەو مۆڵەتە درێژناکەینەوە کە بۆ یەكێتی ئەوروپا دیاریکراوە

- 6/19/2019 10:18:00 AM 1565 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی ئەو ماوە دیاریكراوە درێژناكاتەوە، كە سەبارەت بە كەمكردنەوەی پابەندیەكانی بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە وەكو مۆڵەت داویەتی بە یەكێتی ئەوروپا.
ئەو مۆڵەتی 60 رۆژە كە ئێران داویەتی بە یەكێتی ئەوروپا ناتوانرێت درێژبكرێتەوە

 

عەباس كەمالوەندی، وتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند، "ئەو مۆڵەتی 60 رۆژە كە ئێران داویەتی بە یەكێتی ئەوروپا ناتوانرێت درێژبكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "دوا بەدوای تەواوبونی مۆڵەتەكەی ئێران بە یەكێتی ئەوروپا، هەڵوێستی دواتر وەردەگرین".
بە باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیام راگەیاند ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015

 

هەشتی ئایاری ئەمساڵ، هاوكات لەگەڵ تێپەڕینی ساڵێك بەسەر كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكای ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران، حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاند، "بە باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیای راگەیاندوە ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو وڵاتانەدا ئەنجامدراوە".

ئەوەش خستەڕو، بڕیارەكە بەشێوەیەكی فەرمی گەیەندراوەتە باڵیۆزخانەی هەریەك لەو وڵاتانە لە تاران-ی پایتەختی ئێران.

لە پەیامەكەدا هاتوە، "تاران ماوەی 60 رۆژ مۆڵەت دەداتە هەریەك لەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر رێككەوتنەكە كردوە بۆ بڕیاردانیان لەسەر بابەتەكانی تایبەت بە ناوەرۆكی رێككەوتننامەكە و دۆزینەوەی رێگایەك بۆ بەردەوامبونیان لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە چوارچێوەی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر وڵاتەكەی".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP