ڤیدیۆ؛ برازیل كەوتە داوی یەكسان بونەوە

- 6/19/2019 9:36:00 AM 1854 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
لە میانەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا هەڵبژاردەی برازیل دوەمین یاریی خۆی لەو پاڵەوانێتیە ئەنجامدا.

بەرازیل لە دەم یاریدا بەرامبەر ڤێنزوێلا یاریی كرد و لە ئەنجامێكی چاوەروان نەكروادا یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتای هات و ئەو هەڵبژاردەیە نەیتوانی بە ئەنجامدانی دوەم یاریی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەر بكات، هەرچەندە یاریزانانی بەرازیل لە یاریی یەكەمی هەڵبژاردەكەیان ئاستێكی باشیان پێشكەش كرد، بەڵام لەم یارییەدا ئاستێكی جیاوازیان پێشكەش كردو بە شێوەیەكی خراپ دەركەوتن.

لەیارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی بۆلیڤیا روبەروی هەڵبژاردەی پیرۆ بۆوە، لەم یارییەدا پیرۆ بە ئاستێكی باش دەركەوت و یارییەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ هێنا، گۆڵەكانی پیرۆ (پاولۆ گێرۆرۆ و ڤارڤان و فلۆرێس) تۆماریان كردو تاكە گۆڵەكەی بۆلیڤیاش مارسیلۆ مۆرینیۆ تۆماریكرد.

دوای ئەنجام دانی دوەم یارییان لە قۆناغی كۆمەڵەكان، ریزبەندی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی یەكەم بەمشێوەییەی لێهات

1- بەرازیل 4 خاڵ 

2- پیرۆ 4 خاڵ 

3- ڤێنزوێلا 2 خاڵ 

4- پۆلیڤیا 0 خاڵ


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP