هیلاری كلنتۆن بەم شێوەیە لە بیرەوەریەكانیدا باسی مورسی دەكات

- 6/18/2019 4:46:00 PM 39278 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- وەرگێڕانی فاروق جەمیل

هیلاری كلنتۆن، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریكا لە بەشێك لە بیرەوەریەكانیدا نوسیویەتی،"سەرۆک مورسی بەریەککەوتنی زۆری ھەبوو لەگەڵ دادگاکان، دەیویست نەیارە سیاسییەکانی پەراوێز بخات لەبری سازانێکی نیشتمانیی بەرفراوان، کاری پێویستی نەکرد بۆ باشکردنی باری ئابووریی وڵاتەکەی، ڕێگەیدا کەمینەکان بچەوسێنرێنەوە، لەوانە مەسیحییە قیبتییەکان"

لە بیرەوەریەكانیدا هیلاری كلنتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشوتری میسری كردوە و نوسیویەتی،"سەرۆک مورسی بەریەککەوتنی زۆری ھەبوو لەگەڵ دادگاکان، دەیویست نەیارە سیاسییەکانی پەراوێز بخات لەبری سازانێکی نیشتمانیی بەرفراوان، کاری پێویستی نەکرد بۆ باشکردنی باری ئابووریی وڵاتەکەی، ڕێگەیدا کەمینەکان بچەوسێنرێنەوە، لەوانە مەسیحییە قیبتییەکان".
ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە ھێشتنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ھاوکاری من بو بۆ دانوستان دەربارەی ئاگربەست لە غەزە 

 

هیلاری كلنتۆن نوسیویەتی، "مورسی ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە ھێشتنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ھاوکاری من بو بۆ دانوستان دەربارەی ئاگربەست لە غەزە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢دا. بەمەش زۆر لەوانەی توشی شۆک کرد کە لەم ڕوەوە گومانیان لێی ھەبو!"
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت،"لە کۆبونەوەیەکدا بە سەرۆکی نوێی میسر (محمد مورسی)م وت: چی دەکەن بۆ بەرگرتن لە شێواندنی سەقامگیریی میسرو ناوچەکە لەلایەن قاعیدەو توندڕەوەکانی دیکەوە، بەتایبەت لە (سینا)؟ لە وەڵامدا پێی وتم كە ئەوان کاری وا چۆن دەکەن؟ ئێستا حکومەتێکی ئیسلامیمان ھەیە! پێشبینیەکەی وەک پشتیوانی وابو بۆ تیرۆریستان، ھۆکارەکەشی یان گەمژەیی بو یان خراپەیەکی ھەژێنەر. بۆیە پێم وت: ھەڵوێستتان ھەرچۆنێک بێت ئەوان پەلامارتان دەدەن، ئەرکی سەرشانتانە پارێزگاری لە حکومەت و وڵاتەکەتان بکەن. بەڵام ئەو ھیچ بایەخی بەمە نەدا!"

مورسی سیاسییەکی جیاواز بوە کە مێژو لە حەوشەکەی پشتەوە ھەڵیدابوە سەر کورسیی سەرۆکایەتی

 

بەپێی بیرەوەریەكانی هیلاری كلنتۆن، مورسی سیاسییەکی جیاواز بوە کە مێژو لە حەوشەکەی پشتەوە ھەڵیدابوە سەر کورسیی سەرۆکایەتی، ئەو لە خاڵی سفرەوە فێری شێوازی حوکمڕانی دەبو، لەکاتێکدا دۆخەکە تەواو شڵەژابو. بەڕواڵەتیەوە دیاربو تەواو شەیدای دەسەڵات بو کە پۆستەکەی بۆی فەراھەم کردبو".

كانتیۆن خۆشحاڵی خۆیدەربڕیوە کە حەزی دەکرد یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێککەوتن، زیاتر لەوەی کەسێکی دیماگۆجی بێت. لە ئۆفیسەکەی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی کۆبوینەوە، یەک بەیەکی بەندەکانی ئەو کارنامەیەمان تاوتوێکرد کە لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلم وەرگرتبو".

لە كۆتا خاڵیدا هیلاری كلنتۆن نوسیویەتی،"مورسی-م ھاندا، بیر لە ڕۆڵی ستراتیژی و مێژویی میسر بکاتەوە لە ناوچەکەدا. ئینگلیزییەکی باشی دەزانی، ساڵی 1982 دکتۆرای لە زانستەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP