خشتەی ئەمڕۆی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران

- 6/18/2019 8:26:00 AM 44066 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە موچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم،  پۆلیسی نەوت و گاز دابەش دەکرێت.

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی بە تەواوی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکات بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

16ی ئەم مانگە، بڕی 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلای وەزارەتی داراییەوە خرایە سەر حسابی بانكی هەرێم.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP