ئەردۆغان لەسەر گیانلەدەستدانی مورسی هاتە دەنگ

- 6/17/2019 7:56:00 PM 37072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا لێدوانێکی له‌باره‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشوتری میسر دا و محه‌مه‌د مورسی به‌ "شه‌هید" ناوبرد.

ئه‌ردۆغان له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: "داواكارم له‌ خودا ره‌حم به‌ شه‌هیده‌كه‌مان بكات".

ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا، محه‌مه‌د مورسی له‌ هۆڵی دادگادا پاش دانیشتنێکی چڕوپڕ كۆچی دواییكرد.

دوای روداوه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ته‌رمی مورسی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پرسی به‌خاكسپاردنی ده‌كه‌ن.

نیشانەکردن :

#میسر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP