ئەلبومی یادگاریەکانی سەمیر یوسف بڵاوکرایەوە

- 6/17/2019 3:54:00 PM 1196 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد ئەلبومی یادگارییەکانی سەمیر یوسف بڵاوکردەوە. 

سەمیر یوسف عیسا، ساڵی 1963 لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرناخ لە باکوری کوردستان لە دایکبوە و پێنج برا و چوار خوشکی هەبوە.

ساڵی 1969 و لە تەمەنی شەش ساڵیدا شارۆچکەی سلۆپی بە جێدەهێڵێت و چوەتە شاری ئیستانبوڵ و لەوێ زمانی فڕەنسی خوێندوە و پاشان فێری زمانی تورکی بوە.

دەستپێکی هونەری سەمیر یوسف عیسا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1976 و ساڵی 1976 لە ئیستانبوڵ چوەتە کۆرسی فێربونی تەنبور و وەک میوزیک ژەن ناسراوە.

سەمیر یوسف عیسا ساڵی 1985 هاوسەرگیری پێکهێناوە و چوار کوڕ و کچێکی هەیە و تا ئێستاش چوار بەرهەم هونەری هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP