ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان دەستیانلەكاركێشایەوە

- 6/16/2019 10:34:00 PM 34006 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆكاری پشتگوێخستنی ناوچە دابڕاوەكان و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیان و بەلارێدابردنی بزوتنەوەكە لە رێبازی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە بزوتنەوەكە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان و واژۆی 15 هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەرە، ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی خورماتوی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین لە راگەیەندراوێكدا وازهێنانی خۆیان لە بزوتنەوەكە راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئێمه‌ وه‌كو چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی مه‌كۆی خورماتو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ كردوه‌ و پێكدێین له‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه‌ و بازنه‌كان، بڕیارماندا ده‌ست له‌كار بكێشینه‌وه‌".

ئەو هەڵسوڕاوانەی گۆڕان هۆكاری وازهێنانەكەیان گەڕاندوەتەوە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1-بێ هه‌ڵویستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رامبه‌ر به‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

2- سه‌ردان نه‌كردنیان بۆ خورماتو و بێهه‌ڵویستیان دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.

3-داواكاری‌ هاوڵاتیانمان گه‌یاندوه‌ته‌ گرده‌كه‌ و جێبه‌جێ‌ نه‌كردنیان.

4- به‌لاڕێدابردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی رەوانشاد نه‌وشیروان موسته‌فا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP