پارەكەی بەغدا گەیشت و سبەی موچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت

- 6/16/2019 8:22:00 PM 121485 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پارەكەی بەغداد گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و سبەینێ موچەی سێ وەزارەت دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاند، بڕی 522 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خراوەتە سەر حسابی بانكی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بڕیارە سبەی موچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشبكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیاری دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە رەوانەی دەکات کە بڕەکەی 522 ملیۆن دۆلارە بە موچەی پێشمەرگەشەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP