لەكاتی كاركردن كارمەندێك بە چەكی تاپڕ برینداردەكرێت

- 6/16/2019 6:24:00 PM 3174 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە قەزای رانیە كارمەندی كۆمپانیایەك لە كاتی كاركردندا بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێوە لەلایەن كارمەندێكی ترەوە بە چەكی تاپڕ برینداركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند،"ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ بریندارێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە ناوی (س،ک)كە تەمەنی ۳٤ ساڵە و کارمەندی کۆمپانیای گارێکسە لە ڕانیە"

ئەوەشخراوەتەرو كە بەوتەی بریندارەكە،لە کاتی کارکردن بەهۆی دەمەقاڵێ لەلایەن کارمەندێکی تری کۆمپانیاکە بە چەکی جۆری تاپڕ هێرشی کراوەتەسەر و برینداركراوە. بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراتەوە و فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤۱۳ لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP