دەرهێنەری فیلمی رۆمیۆو جولێت کۆچی دوایی کرد

- 6/16/2019 3:42:00 PM 1284 جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف-

فرانکۆ زێفیرێلی، دەرهێنەری فیلمی رۆمیۆو جولێت بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

دوێنێ ١٥ی حوزەیران دەرهێنەری ئیتاڵی "فرانکۆ زێفیرێلی" لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

فرانکۆ زێفیرێلی یەکێک بوە لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا، زیاتر لە ٣٥ فیلمی بەرهەم هێناوە، چەند جارێکیش بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە، لە بەناوبانگترین فیلمەکانی (رۆمیۆ جولێت، خۆشەویستی بێ کۆتا، ئۆتیلۆ).


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP